مستخدم:Kushared/ملعب/مقالة

ئالیا بات (لەدایکبووی ١٥ی ئازاری ١٩٩٣) خانمەئەکتەر و گۆرانیبێژی بەڕەگەز هیندی و هەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانییە،[1] ئەو زیاتر لە سینەمای بۆلیوود دەرکەوتووە. ئەو یەکێکە لە گرانترین خانمەئەکتەرانی هیند، تا ساڵی ٢٠١٩ ئالیا براوەی چوار خەڵاتی فیلم فەیرە. لە ساڵی ٢٠١٤، ناوی لە لیستی ١٠٠ کەسایەتی هیندی هات بەپێی گۆڤاری فۆربیس.[2]

ئالیا لە خێزانێکی هونەریدا لە دایکبووە، باوکی فیلمسازی بۆلیوود، ماهیش بهات و دایکیشی خانمەئەکتەر سۆنی ڕەزدانە. لە ساڵی ١٩٩٩، بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەرێکی منداڵ لە فیلمێکی هەستبزوێن بەناوی (Sangharsh) بەشداریکرد، دوای ئەم فیلمە ئەوا ئالیا بۆ یەکەمینجار بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی خوێندکاری ساڵ (٢٠١٢) لەپاڵ هەریەکە لە ڤارون داڤان و سیدهارت مەلهۆترا دەرکەوت، فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی کاران جۆهەر.[3] دوای ئەم فیلمە ئالیا لە چەند فیلمێکی کۆمپانیای دارما پرۆدەکشن (بەرهەمهێنانی کاران جۆهەر) دەرکەوت لەوانە، ٢ ستەیتس (٢٠١٤)، هەمپتی شارما کی دلوهانیا (٢٠١٤)، دێر زیندەگی (٢٠١٦)، بادرینات کی دولهانیا (٢٠١٧).

ئالیا بهات خەڵاتی فیلم فەیری بۆ باشترین خانمەئەکتەری بردەوە بۆ فیلمەکانی ئورتا پەنجاب (٢٠١٦)، ڕازی (٢٠١٨)، هەروەها گەلی بۆی (٢٠١٩).[4] جگە لە کاری نواندن، ئالیا چەند جارێک گۆرانی تاکی گوتووە لەوانە، "سیماجوان" لە ساڵی ٢٠١٤،[5] هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٠، گۆرانی "توم سێ هی" بۆ فیلمی (Sadak 2) بڵاوکردەوە.[6]

  1. ^ "Alia Bhatt opens up about not being able to vote in India - Interesting statements by Alia Bhatt". The Times of India. اطلع عليه بتاريخ 2021-02-13.
  2. ^ "2019 Celebrity 100". Forbes India. مؤرشف من الأصل في 2019-12-19. اطلع عليه بتاريخ 2018-12-20.
  3. ^ World, Republic. "Before 'SOTY', Alia Bhatt made her debut aschild artist with this film". Republic World (بالإنجليزية). Retrieved 2021-02-13.
  4. ^ "Filmfare Awards 2020: Alia Bhatt wins the Best Actor female trophy for Gully boy, after Raazi and Udta Punjab". PINKVILLA (بالإنجليزية). Retrieved 2021-02-13.
  5. ^ "Alia Bhatt to sing 'Samjhawan Unplugged' for Humpty Sharma Ki Dulhania". The Indian Express. 28 يونيو 2014. مؤرشف من الأصل في 14 يوليو 2014. اطلع عليه بتاريخ 12 يوليو 2014.
  6. ^ "Sadak 2 | Song - Tum Se Hi (Reprise) | Hindi Video Songs - Times of India". timesofindia.indiatimes.com (بالإنجليزية). Retrieved 2021-02-13.