مستخدم:Kushared/ملعب/فریدا: الفرق بين النسختين

تم حذف المحتوى تمت إضافة المحتوى
أنشأ الصفحة ب''''ماگدالینا کارمینن فریدا کالو کالیدرۆن''' ( لەدایک بووی ٦ی تەممووزی ١٩٠٧ - مردووی ١٣ی تەمموزی...'
 
لا ملخص تعديل
سطر 35:
| language = en-us
| access-date = 7 April 2020
}}</ref> لە ساڵانی سییەکان بەیەکەوە گەشتی مەکسیک و ئەمریاکایان کرد. لەوکاتانەدا، فریدا شێوازی تایبەتی کارکردنی خۆی دۆزییەوە، تابلۆ سەرەکییەکانی خۆی کە لە کەلتوور و فۆلکلۆری مەکسیکی وەرگیرابوون، هەروەها ئەو پۆرترێتانەی خۆی کە تێکەڵی کردبوون لەگەڵ بیرووباوەڕەکانی سەردەمی (پێش کۆلۆمبی) و کاتۆلیک. تابلۆکانی ئەو، وایان لە وێنەکێشی سوریالیستی ئاندرێ بریتۆن کرد کە لە ساڵی ١٩٣٨ پێشانگایەکی بۆ بکاتەوە لە گالێری جولیەن لێڤی لە نیویۆرک. پێشانگایەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بۆ ساڵی دواتر (١٩٣٩)، فریدا پێشانگایەکی دیکەی لە پاریس کردەوە. هەرچەندە کە پێشانگایەکەی پاریس بەمجۆرە سەرکەوتوو نەبوو، مۆزەخانەی لۆڤەر تابلۆیەکی لە کالۆ کڕییەوە. زە فرەیم، یەکەم تابلۆی وێنەکێشی مەکسیکییە کە لە کۆکراوەکانی مۆزەخانەی لۆڤەر دابنرێت. لە ساڵانی چلەکان، کالۆ هەم لە پێشانگا هونەرییەکانی مەکسیک و ئەمریکا بەشداری کرد، هەروەها لەلایەکی دیکەوە وەک مامۆستای هونەر کاری کرد. کالۆ یەکێک بوو لە ئەندامانی دامەزرێنەر لە کۆمەڵەی سێمیاریۆ دی کەلتورا مێکسیکانا. لە ساڵی ١٩٥٣، یەکەمینن پێشانگای تاکەکەسی کردەوە لە مەکسیک، ئەمەش بەماوەیەکی کورت بوو بەر لە مردنی لە ساڵی ١٩٥٤، واتە لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا.
 
کارەکانی فریدا وەک هونەرمەندێک بەنەناسراوی مایەوە تاکوو کۆتایی حەفتاکان، ئەمەش کاتێک کارەکانی ئەو لەلایەن کەسانی هونەرمەند، مێژووناس و چالاکوانانی سیاسەت دۆزرانەوە. لە سەرەتای نەوەدەکان، نەک تەنیا وەک کەسایەتییەکی مێژوویی لە هونەر بەڵکوو وەک ئایکۆنێکی بزووتنەوەی چیکانۆ، فێمێنیزم و کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە ناوبانگی دەرکرد. لە ئێستادا بەرهەمەکانی کالۆ لە جیهاندا پێشوازی لێدەکرێت، وەک بەرهەمێکی ڕەسەنی مەکسیکییەکان دەبینرێت، هەروەها لەلایەن فێمێنیستەکان بە ئاڕاستەی قووڵی لە دەربڕینی ژنانە دەبینرێت.<ref name="broude">{{cite book|title=The Expanding Discourse: Feminism and Art History|url=https://archive.org/details/expandingdiscour00norm|url-access=registration|last1=Broude|first1=Norma|last2=Garrard|first2=Mary D.|date=1992|page=[https://archive.org/details/expandingdiscour00norm/page/399 399]}}</ref>
 
== ژیانی کەسی ==
 
=== سەرەتای ژیان و خیزان ===
ماگدالینا کارمینن فریدا کالو کالیدرۆن{{efn|Kahlo was given her first two names so that she could be baptized according to Catholic traditions, but was always called Frida. She preferred to spell her name "Frieda" until the late 1930s, when she dropped the 'e' as she did not wish to be associated with Germany during [[Hitler]]'s rule.{{sfnm|1a1=Burrus|1y=2005|1p=202|2a1=Herrera|2y=2002|2pp=10–11}}}} لە ساڵی ١٩٠٧ لە گوندی کۆیۆواکان لە مەکسیکۆ ستی دایک بوو،{{sfnm|1a1=Burrus|1y=2005|1p=199|2a1=Herrera|2y=2002|2pp=3–4|3a1=Ankori|3y=2002|3p=17}}{{sfn|Zamora|1990|p=15}} کالۆ خۆی وتوویەتی لە ماڵی خێزانەکەی لەدایک بووە، واتە لە لا کاسا ئەزل (خانووە شینەکە)، بەڵام بەپێی تۆماری لەدایکبوونی فەرمی ئەوا لە شوێنێک لە نزیک ماڵی داپیرەی لەدایکبووە.{{sfn|Zamora|1990|p=15}} دایبابی کالۆ وێنەگربوون، گویلێرمۆ کالۆ (١٨٧١-١٩٤١) وە ماتیڵدە کاڵدیرۆن گۆنزالێز (١٨٧٦-١٩٣٢)، ئەوکاتەی کالۆ لەدایکبوو ئەوان تەمەنیان ٣٦ و ٣٠ ساڵان بوو.<ref>{{Cite book|title=Frida Kahlo : an open life|last=Tibol, Raquel.|date=1993|publisher=University of New Mexico Press|isbn=0585211388|location=Albuquerque|oclc=44965043}}</ref> باوکی بەڕەچەلەک ئەڵمانی بوو، گویلێرمۆ لە ساڵی ١٨٩١ بە پەنابەری هاتبووە مەکسیک.{{sfnm|1a1=Herrera|1y=2002|1pp=4–9|2a1=Ankori|2y=2002|2p=17}} هەرچەند کالۆ وتوویەتی کە باوکی جوولەکە بووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو لەسەر پەیڕەوی لوتەریانیزم بوو.<ref name="jerpost1">{{cite news
| last = Ronnen
| first = Meir
| title = Frida Kahlo's father wasn't Jewish after all
| work = [[The Jerusalem Post]]
| date = 20 April 2006
| url = https://www.jpost.com/Arts-and-Culture/Books/Frida-Kahlos-father-wasnt-Jewish-after-all
| access-date = 7 July 2018
}}</ref>{{sfn|Deffebach|2015|p=52}} ماتیڵدە (دایکی کالۆ) لە دایکبووی واخاکا بوو، لە باوکێکی ڕەسەن مەکسیکی و دایکێکی ئیسپانی زمان بوو.{{sfnm|1a1=Herrera|1y=2002|1pp=4–9|2a1=Ankori|2y=2002|2pp=17–18|3a1=Burrus|3y=2005|3p=199}} جگە لە کالۆ، خێزانەکە سێ کچی دیکەیان هەبوو ئەوانیش ماتیڵدە (بەنزیکی ١٨٩٨-١٩٥١)، ئەدریانا (بەنزیکی ١٩٠٢-١٩٦٨) هەروەها کریستینا (بەنزیکی ١٩٠٨ -١٩٦٤).{{sfnm|1a1=Herrera|1y=2002|1pp=10–11|2a1=Ankori|2y=2002|2p=18}} کالۆ دوو زڕ خووشکی دیکەی هەبوو لە ژنی یەکەمی باوکی، ماریا لوسیا و مارگاریتا بەڵام ئەوان بەجیا بەخێوکران.{{sfnm|1a1=Herrera|1y=2002|1pp=10–11|2a1=Ankori|2y=2002|2p=18|3a1=Zamora|3y=1990|3pp=15–16}}
 
لە کۆتاییەکانی ژیانیدا، کالۆ لە وەسفی ژینگەی ژیانی منداڵیدا گوتبووی "زۆر زۆر خەمگینانە بوو."{{sfn|Ankori|2002|p=18}} دایک و باوکی نەخۆش بوون،{{sfnm|1a1=Ankori|1y=2002|1p=18|2a1=Herrera|2y=2002|2pp=10–12}} هاوسەرگیرییەکەیان دوور بوو لە خۆشەویستی.{{sfn|Beck|2006|p=57}} پەیوەندی فریدا لەگەڵ دایکی هەردەم لە گرژیدا بوو.{{sfnm|1a1=Kettenmann|1y=2003|1pp=8–10|2a1=Zamora|2y=1990|2p=16|3a1=Ankori|3y=2002|3p=18|4a1=Burrus|4y=2005|4p=199}} کالۆ لە وەسفی دایکیدا وتوویەتی، "ئەو میهرەبان، چالاک و زیرەک بوو، بەڵام ئەو کەسێکی بەحساب، دڵڕەق و دەرماگیریی ئایینی بوو."{{sfnm|1a1=Kettenmann|1y=2003|1pp=8–10|2a1=Zamora|2y=1990|2p=16|3a1=Ankori|3y=2002|3p=18|4a1=Burrus|4y=2005|4p=199}} لەماوەی شۆڕشی مەکسیک دا، کارەکەی باوکی وەک وێنەگر زیانی گەورەی بەرکەوت، بەوەی حکوومەتی نوێ کارەکەی لێ سەندەوە و بەهۆی درێژی ماوەی شەڕی ناوخۆیی وڵاتیشەوە ئەوا لەوکاتەدا کاری تایبەت زۆر کەمی کردبوو.{{sfnm|1a1=Ankori|1y=2002|1p=18|2a1=Herrera|2y=2002|2pp=10–12}}
 
 
کاتێک تەمەنی شەش ساڵان بوو تووشی دەردی شەپڵەی مناڵان بوو. ئەم نەخۆشییەی وای لە قاچی ڕاستی کرد زۆر لاوازتربێت بەراورد بە قاچی چەپی. دوای چاکبوونەوەی لە نەخۆشییەکە، ئەوا شێوازی ڕۆیشتنی ناڕێک بوو (شەل)، هەر لەبەر سەرەنجامەکانی نەخۆشییەکەی، بەناچاری تەنوورەی درێژی دەپۆشی. بۆئەوەی بەسەر نەخۆشییەکەی زاڵبێت، باوکی هەمیشە هانی دەدا کە وەرزش بکات، هەربۆیە لەکاتی منداڵیدا تۆپی پێی، مەلەوانی و تەنانەت زۆرانبازیشی دەکرد، ئەم کارانەش لەوکاتەدا بۆ کچان نامۆ بوون. کالۆ لەماوەی ژیانیدا، لە پەیوەندییەکی بەرزی هاوڕێیەتی دا بووە لەگەڵ باوکی.
 
== سەرچاوەکان ==