مستخدم:Kushared/ملعب/فریدا: الفرق بين النسختين

تم حذف المحتوى تمت إضافة المحتوى
أنشأ الصفحة ب''''ماگدالینا کارمینن فریدا کالو کالیدرۆن''' ( لەدایک بووی ٦ی تەممووزی ١٩٠٧ - مردووی ١٣ی تەمموزی...'
(لا فرق)

نسخة 13:19، 8 فبراير 2021

ماگدالینا کارمینن فریدا کالو کالیدرۆن ( لەدایک بووی ٦ی تەممووزی ١٩٠٧ - مردووی ١٣ی تەمموزی ١٩٥٤)[1] وێنەکێشێکی مەکسیکی بوو، ئەو بەهۆی وێنە پۆرترەیتەکانی ناوبانگی دەرکرد بەتایبەت ئەو پۆرترەیتانەی کە بۆ خودی خۆی وێنەی کێشاون، سرووشت و کەلەپووری مەکسیک بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بەخش بۆ کارەکانی فریدا. بە وەرگرتن لە سرووشی گەلی مەکسیک، فریدا هونەری فۆلکلۆری وڵاتەکەی بەکارهێنا بۆ گەڕان بەناو پرسەکانی ناسنامە، سەردەمی دوای کۆلۆنیالیزم، جێندەر، چینایەتی و ڕەگەز  لەناو کۆمەڵگای مەکسیکی.[2] وێنەکانی فریدا پەیوەندی پتەویان هەبوو لەگەڵ ژیانی ئەودا لەگەڵ تێکهەڵکێشکردنیان لەگەڵ توخمی ڕیالیزم و خەیاڵی. کالۆ وەک کەسێکی سوریالیست و ڕیالیزمی سیحری دادەنرێت.[3] کالۆ بەوەش ناسراوە کە لە وێنەکانی ڕەنگدانەوەی ئازاری بەردەوامی خۆی پشاندەدات.[4]

کالۆ لە باوکێکی ئەڵمانی و دایکێکی میستزیۆیی لەدایکبووە، زۆربەی تەمەنی منداڵیی لە لا کاسا ئەزول لە کۆیۆواکان بەسەر بردووە، لە ئێستادا ئەم شوێنە بۆتە مۆزەخانەی فریدا کالۆ و بۆ هەمووان کراوەیە. وێڕای ئەوەی بە دەردی شەپڵەی مناڵان دەیناڵاند، بەڵام هیوای بەوەبوو کە بچێتە بەشی پزیشکی، کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵان بوو ئەوا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ هات کاتێک لەناو پاسێکدا بوو، ئەمە ڕووداوە وایکرد تەواوی ژیانی لەناو ئازار بناڵێنێت و تووشی کێشەی تەندرووستی بێت. دوای ڕووداوەکە، کاتێک تەندرووستی بەرەو گەڕانەوە دەچوو ئەوا خولیای منداڵی بۆ بوون بە هونەرمەند گەڕایەوە لای کالۆ.

لە ساڵی ١٩٢٧، فریدا دەچێتە ناو بواری سیاسەت و دەبێتە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی مەکسیکی،[5] لەم ڕێگایەوە هونەرمەند دیێگۆ فریدای ناسی، دواتر بەیەکەوە لە ساڵی ١٩٢٩ هاوسەرگیریان کرد،[6] لە ساڵانی سییەکان بەیەکەوە گەشتی مەکسیک و ئەمریاکایان کرد. لەوکاتانەدا، فریدا شێوازی تایبەتی کارکردنی خۆی دۆزییەوە، تابلۆ سەرەکییەکانی خۆی کە لە کەلتوور و فۆلکلۆری مەکسیکی وەرگیرابوون، هەروەها ئەو پۆرترێتانەی خۆی کە تێکەڵی کردبوون لەگەڵ بیرووباوەڕەکانی سەردەمی (پێش کۆلۆمبی) و کاتۆلیک. تابلۆکانی ئەو، وایان لە وێنەکێشی سوریالیستی ئاندرێ بریتۆن کرد کە لە ساڵی ١٩٣٨ پێشانگایەکی بۆ بکاتەوە لە گالێری جولیەن لێڤی لە نیویۆرک. پێشانگایەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بۆ ساڵی دواتر (١٩٣٩)، فریدا پێشانگایەکی دیکەی لە پاریس کردەوە. هەرچەندە کە پێشانگایەکەی پاریس بەمجۆرە سەرکەوتوو نەبوو، مۆزەخانەی لۆڤەر تابلۆیەکی لە کالۆ کڕییەوە. زە فرەیم، یەکەم تابلۆی وێنەکێشی مەکسیکییە کە لە کۆکراوەکانی مۆزەخانەی لۆڤەر دابنرێت. لە ساڵانی چلەکان، کالۆ هەم لە پێشانگا هونەرییەکانی مەکسیک و ئەمریکا بەشداری کرد، هەروەها لەلایەکی دیکەوە وەک مامۆستای هونەر کاری کرد.

  1. ^ Zelazko, Alicja (2019). "Frida Kahlo | Biography, Paintings, & Facts". Encyclopædia Britannica (بالإنجليزية). Retrieved 2020-04-07.
  2. ^ Weidemann، Christiane (2008). 50 women artists you should know. Larass, Petra., Klier, Melanie. Munich: Prestel. ISBN:978-3-7913-3956-6. OCLC:195744889.
  3. ^ Rosenthal، Mark (2015). Diego and Frida: High Drama in Detroit. Detroit, MI: Detroit Institute of Arts, [2015] New Haven; London: Yale University Press, [2015]. ص. 117. ISBN:978-0895581778.
  4. ^ Courtney، Carol. "Frida Kahlo's life of chronic pain". Oxford University Press's Academic Insights for the Thinking World. Oxford University Press. اطلع عليه بتاريخ 2020-12-06.
  5. ^ Zelazko, Alicja (2019). "Frida Kahlo | Biography, Paintings, & Facts". Encyclopædia Britannica (بالإنجليزية). Retrieved 2020-04-07.
  6. ^ "Frida Kahlo". Biography (بالإنجليزية الأمريكية). Retrieved 2020-04-07.