رواندز: الفرق بين النسختين
[مراجعة غير مفحوصة] | [مراجعة غير مفحوصة] |
تم حذف المحتوى تمت إضافة المحتوى
لا ملخص تعديل |
|||
سطر 1:
{{Coord|36.6124963|N|44.5244122|E|region:IQ-AR_type:city(100000)|format=dms|display=title}}
'''رواندز''' (بال[[كردية]]: ڕەواندز) مدينة [[العراق|عراقية]] ومركز قضاء في [[محافظة أربيل]] في اقليم [[كردستان العراق]].
شاری رواندز.... جوگرافیای... مانای ناوه‌که‌ی.......
رووبەر: 148،465كم دووجا
گوند:43
خێوەتگە:1
باری رووی زەوی:
دەشت:20%
گرد: 20%
چیا:60%.
لەباكووری شاری هەولێرەو بەدووری (117 كم) لەسەر بەرزاییەك بنیات نراوە كە نزیكەی (1005 م) لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە. لەنێوان دوو لێكترازانی سروشتی كە لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە بە( خەرەند) ناسراوە.
مێژووی ئەم شارە بۆ سەردەمانی پێش زایین دەگەڕێتەوەو لەگەلێك سەردەمدا پایتەخت بووە . لەساڵی ( 722 پ.ز - 705 پ.ز ) پایتەختی دەوڵەتی ئۆراتۆ بووە كە بە ( مصاصیر ) ناویان دەبرد .لە سەردەمی میرنشینی سۆرانیشدا پایتەختی ئەم میرنشینە بووە .
قەزای رەواندز له سه‌ر هێڵێکی پانی (37) و‌هێلی (44)ـە.هەڵكەوتی ئەم شارە لە نێوان كۆمەڵێك چیا‌و دۆڵدایە كە لەباكووردا چیای ( زۆزك و حەسەن بەگ)ە لەخۆرهەڵاتدا ( چیای هەندرێن و دۆڵی بالەكایەتی ) و لە خۆرئاواشدا گردۆڵكەكانی ( باپشتیان و گۆرزە وچیای برادۆست )ـە لە باشووریشدا چیای ( كۆڕەك و ئارمۆشە ). رواندز بەیەكێك لەشارۆچكە جوانەكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت. رێژەی دانیشتوانی (21280) كەسن .
چەندان ناوچەی گەشتیاری گرنگی لەدەوروبەر دایە، وەك بێخاڵ و جوندیان و گەلی عەلی بەگ. ئەم شارۆچكەیە لەرابردوو و ئێستادا مەڵبەندێكی پێشكەوتوو بووە لە ناوچەكەداو لە ساڵانی (1813 ز )دا كارگەی دروست كردنی چەك و تەقەمەنی و سكەی راكێشانی دراوی لێ بووە، كە(وەستا رەجەب) سەرپەرشتی دەكرد .
هەر لەم شارۆچكەیەدا لە ساڵی (1924) یەكەم ژمارەی گۆڤاری ( زاری كرمانجی ) لەلایەن حوزنی موكریانی بەچاپ گەیەنراوەو ئێستا رواندز یەكێكە لەم شارۆچكانەی كە گەشتیاران ساڵانە سەردانی دەكەن .
تۆپی وەستا رەجەب
لەسەرەتای سەدەی (19)ی زایینی‌دا میر محەممەد پاشای رەواندزی توانی سنووری میرنشینی سۆران فراوان بكات و بۆ پاراستنی ئەو سنوورەش بیری لە دروستكردنی كارگەی چەك و تەقەمەنی كردەوە. وەستا رەجەب وەك داهێنەرێكی ناوچەكە دەستی بە دروستكردن و بنیادنانی ئەم كارگەیەی كرد و یەكەم تۆپی عیار ( 2 ) لەساڵی 1814ز دروست كرد . لەدوای ماوەیەكدا توانی چەندان تۆپی دیكە بە عەیاری جیاواز دروست بكات . كە ئێستا یەكێكیان لە شارۆچكەی رەواندز پارێزراوە و یەكێكی دیكەش لە مۆزەخانەی سەربازی عێراقی پارێزراوە. هەر لەم كارگەیەدا ( دراو )و شمشێر و خەنجەر و كەل و پەلی ناوماڵ و راكێشانی سكەی دراوی لێ دروست دەكرد .
هەندێ بۆچوونی مێژووی دامه‌زراندنی قەزاكە بۆ ساڵانی627 و 904 ی کۆچی دەگەڕێننەوە.
ره‌گ و ڕیشه‌ی ناوی ڕه‌واندز لێکدانه‌وه‌ی بیروڕای جیاواز له خۆی ده‌گرێت .سه‌ره‌تا هه‌ندێکیان ئامه‌ژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له دوو ووشه‌ی (ڕه‌وه‌ند+ دز) پێک هاتووه ،ئه‌مه‌ش ده‌گێڕنه‌وه بۆ نێوی خێلی ڕه‌وه‌ندی که نیشته‌جێ ی ناوچه‌که بوون ، دزیش به مانای قه‌ڵا دێت،واته قه‌ڵای خێڵی ڕه‌وه‌ندی بوو و به تێپه‌ربوونی کات سو‌اوه بۆته( ڕه‌وه‌ندز- ڕه‌واندز) ئه‌وه له لایه‌ك ،له‌لایه‌کی تردا هه‌ندێکی تر سه‌رچاوه‌ی ناو ڕه‌واندز بۆ ( ڕوبین دژ ) ده‌گێڕنه‌وه که به مانای قه‌ڵای پۆڵایین دێت، هه‌ڵگڕانی ئه‌و بیڕورایه‌ش ئه‌و دێره هۆنراوه‌یه ده‌که‌ن به به‌ڵگه‌ی بۆ چونه‌کانیان که میر محه‌مه‌د پاشای ڕه‌واندزی (1813-1836) له‌سه‌ر یه‌کێك له ده‌ڕگای کۆنگه‌ره‌که‌ی ڕه‌واندز نووسیویه‌یی (( دوکنگرم رانهام برد و پیکر (رواندز) شد(روین دژ) بادیگر ) واتا ( دووبرجم بیناکرد له سه‌ر دوو بنه‌ما ڕه‌واندز دیسانه‌وه بووه به قه‌ڵای پۆڵاین ( ڕۆبین دژ )، له‌له‌یه‌کی دیکه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ڕه‌واندز له دوو ووشه‌ی ڕه‌وان یان ڕه‌هوان+ دز پێك هاتووه‌و مانای شوێنی حه‌وانه‌وه ده به‌خشێت ،به تایبه‌ت ڕه‌وه‌نده‌کان له کاتی هاموشۆکردنیان له گه‌رمیان و کوێستانه‌کان کردویانه‌ته وێستگه‌ی حه‌سانه‌وه‌یان .هه‌روه‌ها محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریمیش ئاماژه بۆ بیروڕایه‌کی تر ده‌کات وده‌ڵێ "..... سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئه‌شکرێ ئه‌گه‌ر ( ڕوواندز ) ڕاستر بێ له ( ڕه‌واندز )، به واتای ( قه‌ڵای ڕووان) بێ واته ( قه‌ڵای چه‌مان ) ،واته ئه‌وقه‌ڵایه‌ی که‌تووه‌ته سه‌رچه‌م، چونکه ( ڕۆ ) له کوردیا به مه‌عنای چه‌م زۆر به کاردێ .... ، ڕه‌واندزیش چۆمێکی گه‌وره به نزیکیا ئه‌روا
==شلالات بيخال==
|